10   کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: ئاشتی نابینە مەترسی بۆسەر تورکیا

ئیرادە میدیا

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی مێپس (MEPS)، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند: ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستییەکی زۆر گرنگە. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆتایی هێنان بە هەر شەڕێک لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەبێت.

مەزڵوم عەبدی لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە کۆتایی هەموو شەڕێک گفتوگۆیە و ئەو پڕۆسەیەی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیپێکردووە، بە دەرفەتێکی ڕاستەقینەی ئاشتی بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد.

فەرماندەی هەسەدە سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد، ڕایگەیاند: ماوەی 15 ساڵە هەرێمی کوردستان پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات. لەبارەی داهاتووی سوریاوە، بەتووندی دژایەتی گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ سوریای مەرکەزیەت کرد، و ڕایگەیاند: هەرگیز ڕێگە نادەین سوریا بگەڕێتەوە بۆ سوریای مەرکەزیەت.

لە وەڵامی نیگەرانییە ناوچەییەکاندا، عەبدی ڕوونیکردەوە: ئێمە هەڕەشە نین بۆ تورکیا. ئێمە هێزێک نین هێرش بکەینە سەر هیچ لایەنێک، تەنها گەلی خۆمان دەپارێزین.

عەبدی ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنی 10ی ئادار مافی کوردی بەهەند وەرگرتووە و ڕێگری لە زۆر کێشەی گەورە کردووە. لە کۆتاییدا، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکان و ڕایگەیاند کە هێشتا ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی