7   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

ئیرادە میدیا

فەتحی یەڵدز، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی (مەهەپە)، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بڕیار دەدات لەسەر سەردانیکردنی دورگەی ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، دامەزرێنەری پەکەکە.

یەڵدز ئاشکرای کرد: ڕۆژی هەینی، 21ی تشرینی دووەم، کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بڕیاری چوون بۆ دوورگەی ئیمراڵی دەدات.

ئەم لێدوانە دوای قسەکانی ڕۆژی سێشەممەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، دێت کە ڕایگەیاندبوو: هیچ مانایەک نییە بۆ خۆدزینەوە لە سەردانی ئیمراڵی. ئەگەر هیچ کەسێک ئامادە نەبێت بچێت، ئەوا سێ هاوڕێی خۆم لەگەڵ خۆم دەبەم و بە توانای خۆمان دەچینە ئیمراڵی.

فەتحی یەڵدز ئەمڕۆ زیاتر هەڵوێستی باخچەلی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا شاندێک، کە لە چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکان پێکدێت، بۆ وەرگرتنی لێدوانەکانی ئۆجەلان سەردانی دورگەکە دەکات.

فەتحی یەڵدز داوای لە پارتە سیاسییەکانی دیکەی ناو پەرلەمان کرد کە هەڵوێستی خۆیان ڕوون بکەنەوە و وتی: ئەگەر پارتێکی سیاسی هەیە کە نایەوێت پەرلەمانتار بنێرێت بۆ شاندەکە، دەبێت بە شێوەیەکی ئاشکرا و ڕوون بە ڕای گشتی ڕابگەیەنێت.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی