2   کاتژمێر پێش ئێستا 12359 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

عەلی باباجان سەرۆکی گشتیی پارتی داوا، لەکۆبونەوەی هەفتانەی ''یەنی یۆڵ''دا قسەیکردو بانگی لەئەردۆغان کرد کە سەردانی ئیمڕاڵى بکات‌و بەرپرسیارێتی گەشەسەندی پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیادا بگرێتە ئەستۆ.

باباجان وتی، "کاتی ئەوە هاتوە ئەردۆغان‌و حزبەکەی بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە بەرپرسیارێتییەکانی ئەم پڕۆسەیە بگرنە ئەستۆ".

هاوکات لەگەڵ ئەم قسانەی عەلی باباجاندا، فەتحی یه‌ڵدز جێگری سەرۆکی مەهەپە لەئەکاونتی خۆی لەسۆشیاڵ میدیادا ڕایگەیاند، "شاندێکی کۆمسیۆن دەچنە دورگەی ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا کۆدەبنەوە".

وتووشیه‌تى، "ڕۆژی هەینی واتە 21ی ئەم مانگە کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی‌و دیموکراسی، بڕیاری چون بۆ دورگەی ئیمڕاڵی دەدات‌و شاندەکە پێکدێت لەیەک ئەندام پەڕلەمانی هەر لایەنێک کە لەکۆمسیۆنەکەدا جێگەدەگرێت".

ئاماژەی بەوەشداوه‌، هەر لایەنێک کە نایەوێت نوێنەری خۆی بۆ شاندەکە بنێرێت پێویستە بەئاشکراو بەڕونی ئەم بابەتە بۆ ڕای گشتیی تورکیا بڵاوبکاتەوە.

چاودێران بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆنى په‌رله‌مان، به‌ڕوداوێكى مێژویى ناوده‌به‌ن‌و پێیانوایه‌، سه‌ردانى كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مان‌و كۆبونه‌وه‌و دیدارى ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان به‌هه‌نگاوێكى گرنگ‌و مێژویى ناوده‌به‌ن.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی