3   کاتژمێر پێش ئێستا 2811 جار خوێنراوەتەوە

بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

لەشاری دهۆک، مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازیی لەمەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) کرد، هه‌ردولا مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعشیان باسكردووه‌.

لهکۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنەکەسەو عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کوردی باکورو چەند کەسایەتی‌و بەرپرسی تری ڕۆژئاوا بەشداربوون، مه‌سعود بارزانی به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى له‌شاندی میوانانى باكورو ڕۆژئاواى كوردستان كردووه‌و وتوویه‌تى، "خۆشحاڵم برایانمان له‌باكوورو ڕۆژئاواوه‌ هاتوون‌و پێكه‌وه‌ین".

مه‌سعود بارزانى وتوویه‌تى، "سه‌باره‌ت به‌دۆخى سوریا پێویستە پرسی کورد بەشێوازێکی دیموکراسییانەو ئاشتییانە لەچوارچێوەی سووریای تازەدا چارەسەر ببێت‌و هەڵەکانی ڕابردوو چارەسەربكرێن‌و ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق دووبارەیان نه‌كاته‌وه‌".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "جەختده‌كه‌ینه‌وه‌ لەپشوودرێژیی‌و تەبایی‌و یەکڕیزیی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کورد، به‌ڵام جه‌ختیشده‌كه‌ینه‌وه‌، نابێت مافەکانی گەلی کورد پێشێلبکرێت".

ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى داواى هه‌ماهه‌نگى‌و هاوكاریى زیاترى له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه‌و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، "ده‌بێت مه‌سعود بارزانى ڕۆڵی زیاترى له‌نزیکبوونەوەو بەدیهێنانی یەکڕیزیی لەنێوان لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا هه‌بێت".

عەبدی هەروەها پاڵپشتییەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاندووه‌ کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەرگایان کراوەبوو بۆ حەواندنەوەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها پاڵپشتییەکانی هەرێمی کوردستانی لەتێکشکاندنی تیرۆر بەرز نرخاند.

هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، عه‌بدى‌و بارزانى مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش‌و پشتیوانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لەتورکیایان باسكردووه‌.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی