8   کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

ئیرادە میدیا

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختی کردەوە کە پارتەکەی هیچ هەوڵێک قبووڵ ناکات بۆ دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن کە پێشتر ڕاگەیەندراوە.

لە لێدوانێکدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ، 27 کورسی بەدەستهێناوە، بەو پێیەش دەستکاریکردنی ئەنجامەکان ڕەتدەکەنەوە.

مەسرور بارزانی مەرجی پارتی بۆ بەشداریکردن لە حکومەت ڕوونکردەوە و وتی، جێبەجێکردنی دەستوور مەرجی سەرەکی پارتییە بۆ هەنگاونان بەرەو بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

لەبارەی سەرۆککۆماری عێراقیشەوە، جێگرەکەی سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەدا کە جارێ زووە وەکو پارتی بڕیار بدەن کە بەربژێریان دەبێت یان نا.

مەسرور بارزانی ڕەخنەی لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان گرت، ئەو ڕایگەیاند: لایەنەکانی دیکە دەبێت بەرپرسیارێتیی دواخستنی پێکهێنانی کابینەی 10یەم لە ئەستۆ بگرن، چونکە پارتی هەر لە سەرەتاوە ویستوویەتی حکومەت زوو دروست بکرێت.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی