7   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

ئیرادە میدیا

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەی وردی لەبارەی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێم و پشکی هەرێم لە دابینکردنی مووچەی مانگانە خستەڕوو. بەپێی لێدوانەکەی بێت، دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)وە لە 27ی ئەیلولی 2025، هەرێمی کوردستان بە داهاتی خۆی 71%ی کۆی گشتی تێچووی مووچە دابین دەکات، و تەنیا 29%ی پێویستە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابین بکرێت.

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: کۆی خەرجیی مووچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان 945 ملیار دینارە. هەرێم مانگانە بڕی 665 ملیار دینار بە کاش دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

کە ئەم بڕە پێکهاتووە لە:
- داهاتی نەوت: 545 ملیار دینار لە فرۆشی 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن سۆمۆوە.
- داهاتی نانەوتی (ناوخۆ): 120 ملیار دینار.

ئامانج ڕەحیم ئاماژەی بەوە کرد: دوای دەرکردنی ئەم بڕەی هەرێم، تەنیا بڕی 280 ملیار دینار دەکەوێتە سەر شانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە 71%ی کۆی مووچە لەلایەن هەرێم خۆیەوە دابین کراوە و 29%ی لەسەر بەغدادە.

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرای کرد: ئەگەر تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە (کە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکە) هەژمار بکرێت، ئەوا تێچووی مووچەی هەرێم لەسەر بەغداد دەبێتە نزیکەی 400 ملیار دینار.

بە وتەی ناوبراو، لەو دۆخەشدا هەرێمی کوردستان خۆی 60%ی مووچەکەی دابین کردووە، کە ئەمەش جەخت لەسەر توانای هەرێم بۆ دابینکردنی بەشێکی زۆری مووچە دەکاتەوە.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی