جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق
5   کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو تانانەی کە لە یەکەم رۆژی پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاریدا لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران وەرگیراون گەیشتووەتە 80 تانە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق  ئاماژەی بەوە كردووە ، "کۆمسیۆن لە 18ی تشرینی دووەمی 2025وە دەستی بەوەرگرتنی تانەكان كردووە و بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ لە وەرگرتنی تانەكان و تەنها یەک رۆژیان لەبەردەمدا ماوە".

باسی لەوەش كردووە"لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە خوێندنەوە بۆ هەموو تانەكان دەكرێت پێش پێشكەشكردنی راسپاردەی كۆتایی سەبارەت بە تانەكان" هاوکات،رێکارە تەکنیکی و یاساییەکانی تانەدان بەپێی رێکارە پەسەندکراوەکان ئەنجامدەدرێن، بە شێوەیەک کە شەفافیەت مسۆگەر بکات و دەنگی دەنگدەران بپارێزێت".

لە 17ی تشرینی دووەمی 2025 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند، هاوکات دەرگای تانەدانى لە ئەنجامەکان كردووه، کە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی