3   کاتژمێر پێش ئێستا 1221 جار خوێنراوەتەوە

دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

ئەمڕۆ دیواری یەكێك لەقوتابخانەكانی شارى بەغدا ڕووخاو بەهۆیەوە دوو قوتابی منداڵ بوونە قوربانی، وەزارەتی پەروەردەی عێراقیش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی باڵاو بەپەلەی لەسەر ڕووداوەكە پێكهێنا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەقوتابخانەی قدووس لەشارەدێی یوسفییە لەباشووری بەغدا، دیواری یەكێك لەپۆلەكان ڕووخا، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، "به‌هۆى ڕووداوەكەوه‌، منداڵێكی قوتابی گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش بەسەختی برینداربوو".

ئیبراهیم نامس جبووری وەزیری پەروەردەی عێراق لەڕووداوەكە ئاگاداركرایەوەو ئەویش بڕیاریدا لیژنەیەكی باڵای هونەری پێكبهێنێت بۆ ئەوەی لەماوەی 24 كاتژمێردا ڕاپۆرتێك لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی ڕووداوەكە ئامادەبكەن.

هەر لەسەر ڕووداوەكە، وەزیری پەروەردە بڕیاریدا چیتر ڕێگەنەدرێت بەدروستكردنی باڵەخانەو پۆلی زیادە لەقوتابخانەكان بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندار بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابییان لەسەرتاسەری عێراق.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی