2   کاتژمێر پێش ئێستا 3619 جار خوێنراوەتەوە

ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

ئەفسەرێكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا ئاشكرای كرد، لە چەند رۆژی رابردوودا هەیبەتوڵا ئاخوونزادە رێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان لەهەوڵێكی كوشتن لەناوخۆی ئەفغانستان رزگاری بووە، به‌ڵام بەسووكی برینداركراوە.

سارا ئادامز ئەفسەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا هەوڵەكەی كوشتنی ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبانی بەمشێوەیە باسكرد، "هەوڵی كوشتنەكە لەڕۆژی 10ی ئەم مانگە لەقوتابخانەیەكی سەربازیی لەقەندەهاری پایتەختی ئەفغانستان ئەنجامدراوە".

ئەمە گەورەترین هەوڵی كوشتنی هەیبەتوڵڵا ئاخوونزادە ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان بووە لەوەتەی بزووتنەوەكە دووبارە دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووه‌تەوە.

هێرشكارەكە ناوی حافز سەدیقوڵا كوڕی مەولەوی عەبدولنەبییەو خەڵكی ناوچەی مووسا قەلعە بەهلەمەندەو پێشتر ئەفسەر بووە لەلیوای 215ی وەزارەتی بەرگریی تاڵیبان، پارساڵیش پلەی بەرزكراوەتەوەو بووەتە ڕاهێنەر لەو قوتابخانە سەربازییە تایبەتەی تاڵیبان.

هێرشكارەكە لەكاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی قوتابخانەكە بەچەقۆ هێرشیكردووه‌تەسەر هەیبەتوڵڵا ئاخوونزادەو چەند شوێنێكی دەستەكانی بەسووكی برینداركردووە، دواتر لەلایەن پاسەوانەكانەوە دەستگیركراوە.

ئەفسەرەكەی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا ئاشكراشیكرد كە هێزەكانی تاڵیبان تائێستا لێكۆڵینەوە لەهێرشكارەكە دەكەن‌و دان بەوە نەنراوە كە هیچ لایەنێكی بیانی دەستیان لەهێرشەكەدا هەبووبێت.

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

  • دیواری قوتابخانەیەك ڕووخاو دوو قوتابی بوونە قوربانی

  • بارزانى‌و عه‌بدى كۆبوونه‌وه‌

  • ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ره‌تدەكاته‌وه‌

  • جومانە غەلای: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە

  • مەهەپە پلانی سەردانی ئیمراڵی و دیداری ئۆجەلان ڕادەگەیەنێت

  • سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: هەرێم 71%ی مووچەی فەرمانبەرانی دابین دەکات

  • مەسرور بارزانی هەڕەشە دەکات

سەرەکی