1     کاتژمێر پێش ئێستا 1757 جار خوێنراوەتەوە

سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

وته‌بێژى ده‌م پارتى ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ شاندێكى پارته‌كه‌یان سه‌ردانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌كات، ده‌شڵێت، "كه‌سێكى دیكه‌ش بۆ شانده‌كه‌ زیادبووه‌ ئه‌ویش گوڵستان كلچه‌".

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگه‌یاند، "گوڵستان کلچ له‌نێو شانده‌كه‌ى ده‌م پارتیدا ده‌بێت كه‌ بڕیاره‌ بچێته‌ ئیمراڵى بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان لەدورگەی ئیمراڵی".

سه‌ردانى شاندى ده‌م پارتى سبه‌ینێ هه‌ینى له‌كاتێكدایه‌، كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار له‌چونیان بۆلاى ئۆجه‌لان ده‌دات له‌دوورگه‌ى ئیمراڵى.

گوڵستان کڵچ هاوسەرۆکی پێشوی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان بووەو هاوکات سەرۆکی گروپی دەم پارتی‌و پەڕلەمانتاری شاری قەرسە لەپەرلەمانی تورکیا.

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

  • کەشناسی هەرێم: تا دوو ڕۆژی تر باران نابارێت

سەرەکی