1     کاتژمێر پێش ئێستا 1730 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

 وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هەر ڕێککەوتنێک بۆ دابەزاندنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سفر بە"خیانەت" دەزانن‌و هەرگیز قبوڵی ناکەن، هاوکات مەرجی نوێی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم دانا.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختیکردەوە، پیتاندنی یۆرانیۆم بووەتە مایەی "شانازیی‌و بڕوابه‌خۆبوونى نیشتمانی"و تێچوویەکی زۆریان لەو پێناوەدا داوە، بۆیە بەوتەی ئەو، "بەهیچ شێوەیەک" مەرجی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم قبووڵناکەین".

سەبارەت بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA)، عێراقچی ڕایگەیاند، "تاران تەنها بۆ ئەو دامەزراوانە هاوکاریی دەکات کە "بۆردومان نەکراون"، بۆ دامەزراوە بۆردومانکراوەکان هیچ جۆرە هاوکاریی‌و پشکنینێک ئەنجامنادرێت".

لەلایەکی دیکەوە، ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، دوێنێ چوارشەممە وه‌ڵامی ئەو پاساوانەی بەرپرسانی ئێرانی دایەوە کە وتبوویان، "بەهۆی وێرانبوونی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەهێرشەکانی ئیسرائیل‌و ئەمریکادا، هیچ شتێک بۆ پشکنین نەماوەتەوە، مەسەلەکەش بەو شێوەیە نییە کە بڵێن چون هەموو شتێک وێران بووە، ئیتر شتێک بۆ پشکنین بوونی نییە".

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

  • کەشناسی هەرێم: تا دوو ڕۆژی تر باران نابارێت

سەرەکی