3   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

ئیرادە میدیا

لە ناوچەی مەعدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ڕەقە، دوێنێ شەو و بەیانی زوو، بووە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانێکی سەربازی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و هەردوو لا یەکتری بە دەستپێشخەری هێرش و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە تۆمەتبار دەکەن.

وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: شەڕڤانانی هەسەدە بە بێ هیچ پاساوێک هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی سوپای سوریا لە ناحیەی مەعدان.

لە بەیاننامەکەی هێزەکانی حکومەتی دیمەشەقدا هاتووە: ژمارەیەک شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی دیمەشق لە ناحیەی مەعدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەقە. لە ئەنجامدا، دوو چەکداری دیمەشق کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها هاتووە: یەکە سەربازییەکانیان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە، پێکدادانێکی توند ڕوویداوە و دواتر توانیویانە ئەو خاڵانە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە لە سەرەتادا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە گیراون.

لە بەرامبەردا، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەد هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت چالاکییە نوێیەکانی ڕێکخراوی داعشەوەیە لە ناوچەکەدا.

هەسەدە ڕایگەیاند: یەکە سەربازییەکانی ئێمە هێرشیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەک لە ڕەقە کە وەک ناوەندێکی ئارام بۆ گروپە تیرۆریستییەکانی داعش بەکاردەهێنران، بە تایبەتی بۆ هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکە و خاڵە سەربازییەکانی ئێمە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، کە هێرشە سەرەکییەکەیان ئاراستەی داعش بووە، ڕەخنەی توندیشی لە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق گرت و ڕایگەیاند: لە ڕەقە لە دژی هێزەکانمان هاوکاری داعش دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە: هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لە نێوان داعش و ئەو هێزانەدا هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرش و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و هێرشکردنە سەر پێگە سەربازییەکانی هەسەدە. ئامانجی ئەم هێرشانە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە، بۆیە هێزەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە هێرشیان کردووە.

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

  • کەشناسی هەرێم: تا دوو ڕۆژی تر باران نابارێت

  • مەرجەکانی چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ کاندیدى سەرۆک وەزیران ئاشکرابوو

  • تره‌مپ چى به‌ڕۆناڵدۆ وت؟

  • ئیسرائیل وه‌ڵامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تره‌مپ‌و شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ ده‌داته‌وه‌

  • ڕۆژى هه‌ینى ڕوداوێكى گرنگ له‌توركیا ڕووده‌دات

  • ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان له‌هه‌وڵێكى كوشتن ڕزگاریبوو

سەرەکی