2   کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

کتێبێکی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد، تورکیای هەژاند

ئیرادە میدیا

ڕووداوێکی سیاسیی نێوخۆیی بێوێنە لە تورکیا ڕوویدا، کە ڕەخنە و دەنگدانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە؛ دەرکەوتنی کتێبێکی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەسەر مێزی فەتحی یەڵدز، جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە).

ئەم دەرکەوتنە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی و سیاسی دادەنرێت، چونکە مەهەپە بە گەورەترین نەیاری پرسی کورد و ئایدۆلۆژیای پەکەکە دادەنرێت، و لە ڕابردوودا خوێندنەوەی ئەم جۆرە کتێبانەی بە "خیانەت" لەقەڵەم دەدا.

کتێبەکەی ئۆجەلان، کە فەتحی یەڵدز دەیخوێنێتەوە، ناوی "ڕزگاری دیموکراتیک و ئاواکردنی ژیانی ئازاد"ە. ئەم کتێبە تێزەکانی ڕێبەری زیندانیکراوی کورد دەربارەی چارەسەری دیموکراتی بۆ کێشەی کورد و قەیرانەکانی ناوچەکە دەخاتەڕوو.

چاودێران پێیان وایە، ئەم کارە نیشانەی ئەوەیە کە ئایدۆلۆژیای توندی مەهەپە لە گۆڕاندایە، بەتایبەت دوای ئەو بانگەوازەی کە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتەکە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئاراستەی ئۆجەلانی کرد سەبارەت بە "مافی هیوا"، کاتێک داوای لێکرد کە "وەرە خۆت و ئێمەش تەواو بکە."

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئامانجی خوێندنەوەی کتێبەکە لەلایەن یەڵدزەوە، کە ناسراوە بە ئەندازیاری یاسایی بانگەوازە نوێیەکانی باخچەلی، ئەوەیە:

- بۆ گەڵاڵەکردنی ڕێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئیمراڵی.

- مەهەپە گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە چارەسەری پرسی کورد دەبێت بە یەکجاری لەگەڵ ئیمراڵی یەکلایی بکرێتەوە، نەک تەنها پشت بە لێدانی ئەمنی ببەسترێت.

- بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ قەیرانە قورسەکانی ئێستای تورکیا.

دەرکەوتنی وێنەی کتێبەکە، کاردانەوەی تووندی لە نێو ڕەگەزپەرستانی تورک لێکەوتووەتەوە. بەشێک لە ڕەخنەگران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویانە کە "فەتحی یەڵدز و دەوڵەت باخچەلی پێویستە بەپێی یاسای ئەندامیەتی لە پەکەکە دەستگیربکرێن".

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

  • کتێبێکی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد، تورکیای هەژاند

  • ترەمپ و مەمدانی، لە ڕکابەری توندەوە بۆ کۆبوونەوە لە کۆشکی سپی

  • ئێران ئاوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ شاره‌ فارسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت.. مووچه‌ دواده‌كه‌وێت

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

سەرەکی