5   کاتژمێر پێش ئێستا 3135 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت.. مووچه‌ دواده‌كه‌وێت

بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لەعێراق دواکەوت‌و دەکەوێتە دووشەممە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران بۆ کوردستان دوو بۆ سێ ڕۆژ دوادەکەوێت.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەغداو هەرێم، پێویستە مانگانە هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێ، ئینجا بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشكرایكردووه‌، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی میزان مراجەعەو نووسراوی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ گەیێنراوەتە دەست تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق.

بەوتەی ئەو بەرپرسە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی 9 دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە، 26 و 27ی مانگ پارە بۆ کوردستان دەنێردرێت.

 حکومەتی عێراق هێشتا دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خۆی نەکردووە، ڕۆژی دووشەممە 24ی مانگ عێراق دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دەکات، دوای ئەوەی لەدوو بۆ سێ ڕۆژ مووچەی چەند وەزارەتێکی خۆی دابەشکرد، ئینجا مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەنێرێت.

ئەو بەرپرسە باڵایە وتیشی، هەتا دوێنێ بڕیاربوو زووتر پارە بنێردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لەعێراق دواکەوتووه‌و دەکەوێتە دووشەممە، ناردنی پارەش بۆ کوردستان دوو بۆ سێ ڕۆژ دوادەکەوێت.

لەبارەی ڕێکارەکان، بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق وتی: ئەم مانگەو مانگی داهاتوو ناردنی مووچە پێویستی بەبڕیاری سوودانی‌و نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناکات، چونکە حکومەت بووەتە کاربەڕێکەر، ئەو دوو مووچەیە دەسەڵاتی تەیف سامییەو خۆی دەینێرێت.

  • ئێران ئاوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ شاره‌ فارسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت.. مووچه‌ دواده‌كه‌وێت

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

سەرەکی