4   کاتژمێر پێش ئێستا 575 جار خوێنراوەتەوە

ئێران ئاوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ شاره‌ فارسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌

گواستنەوەی ئاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ شارە فارسیەکان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوەو شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی جەماوەریی‌و پەرلەمانتارانی لێکەوتووەتەوەو شارەزایانیش هۆشداریی لەوشکبوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە دەدەن.

بەهۆی وشکەساڵی‌و قەیرانی کەمئاوییەوە لەئێران، حکومەت دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی پلانی گواستنەوەی ئاو لەناوچە کوردییەکانەوە، لەنوێترین هەنگاویشدا، بڕیاردراوە ئاوی بەنداوی شارەکانی "قروە"و "دێگوڵان" بۆ شاری "هەمەدان" بگوازرێتەوە.

ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە؛ محەممەد ڕەسوڵ شەیخی زادە نوێنەری قروەو دێگوڵان لەپەرلەمانی ئێران بەتوندی دژی بڕیارەکە وەستایەوەو ڕایگەیاند، "نابێت دڵۆپێک ئاو لەشاری قروەو دێگوڵانەوە ببرێت بۆ هیچ شارێکی دیکەی ئێران".

جەختیکردەوە، کە گواستنەوەی ئەو ئاوە دەبێتە هۆی کەمئاویی‌و زیانگەیاندن بەکەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە.

دکتۆر هۆشمەند قەمەرنیا مامۆستای زانکۆو شارەزای بواری سەرچاوەکانی ئاو، ئاماری مەترسیداری لەوبارەیەوە خستەڕوو، بەوتەی ناوبراو، "بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی خەڵک‌و کشتوکاڵی ناوچەکە، لەسەدا 80ی ئاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران".

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەکرد، بەنداوەکانی وەک (داریان، گەڤشان‌و کازمی) لەکوردستان توانای گلدانەوەی زیاتر لەدوو ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، بەڵام تەنها بەشێکی کەمی بۆ خەڵکی کوردستان تەرخانکراوە.

دکتۆر هۆشمەند ڕەخنەی لەکاریگەریی هەژموونی سیاسی نوێنەرانی پارێزگاکانی دیکە گرت‌و ئاشکرایکرد، "بەناوی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە ئاوی ئێمە دەبەن، بەڵام لەڕاستیدا بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی‌و کشتوکاڵی خۆیان بەکاریدەهێنن".

  • ئێران ئاوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ شاره‌ فارسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت.. مووچه‌ دواده‌كه‌وێت

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

سەرەکی