2   کاتژمێر پێش ئێستا 3465 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی‌و حزبەکەی باشە، ده‌شڵێت، "بەدڵنیاییەوە کۆبوونەوەش دەکرێت"، لەبارەی کاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

یەک ساڵ‌و یەک مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەردەبێت، بەڵام تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، لەبابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نەرمیی زۆریان بەرامبەر یەکێتیی نواندووە، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەپێی بەرکەوتەی خۆیان مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی دەکەن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەربارەی پەیوەندیی نێوان پارتی‌و یەکێتیی دەڵێت، "پەیوەندییەکانی نێوانمان باشەو بەدڵنیاییەوە کۆبوونەوەش دەکرێت".

دەربارەی دەنگۆی کاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، سەعدی پیرە وتی، "گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە نەکراوەو هیچ پێشنیازێکی واش نییە، بەڵکو ئەم بابەتە تەنها لەمیدیاکانه‌وه‌ بیستوومانە".

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

  • سبه‌ینێ شاندێك ده‌چێته‌ لاى ئۆجه‌لان.. گوڵستان كڵچ یه‌كێك ده‌بێت له‌شانده‌كه‌

  • په‌یامێكى ئاگرین له‌ئێرانه‌وه‌

  • پەرلەمانی تورکیا پێ دەنێتە قۆناغی بڕیاردان لەسەر پرسی سەردانی ئۆجەلان

  • ڤیتۆی تاران محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوور دەخاتەوە

  • هەسەدە: حکومەتی دیمەشق هاوکاری داعش دەکات

سەرەکی