2   کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

ئیرادە میدیا

حزبی دەعوەی ئیسلامی بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەندامانی ئەنجومەنی شورای حزب بە کۆی دەنگ، بڕیاریان داوە کە نوری مالکی، ئەمینداری گشتیی حزبەکە و سەرۆک وەزیرانی پێشوو، وەک کاندیدی فەرمی و تاکەکەسی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتوو دیاری بکەن.

چاودێران پێیان وایە مالکی، کە هاوپەیمانییەکەی بە 29 کورسی پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە لەنێو پێکهاتەی شیعەدا، لە ڕێگەی کاندیدکردنی خۆیەوە هەوڵ دەدات سەرکردایەتی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بکات و فشار دروست بکات بۆ ئەوەی دووبارە نەهێڵێت سوودانی بۆ خولێکی دیکە بگەڕێتەوە، لە کاتێکدا هەردوولا بانگەشەی پێکهێنانی گەورەترین کوتلە دەکەن.

بۆ ئەوەی مالکی سەرکەوتوو بێت، پێویستە پشتگیری تەواوی چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەست بهێنێت، پاشان سازان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان** (36 کورسی) و هاوپەیمانی تەقەدووم (36 کورسی) بکات بۆ کۆکردنەوەی زۆرینەی پێویست (165 کورسی) بۆ پێکهێنانی حکومەت.

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

  • کتێبێکی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد، تورکیای هەژاند

  • ترەمپ و مەمدانی، لە ڕکابەری توندەوە بۆ کۆبوونەوە لە کۆشکی سپی

  • ئێران ئاوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ شاره‌ فارسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 9وه‌ ئاشكراده‌كرێت.. مووچه‌ دواده‌كه‌وێت

  • له‌باره‌ى كاندیدبوونى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتیى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش توڕه‌یه‌و بڕیارێك ده‌دات

  • ده‌زگاى ئاسایش وه‌ڵامى حه‌شدى شه‌عبى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل له‌ئه‌مریكا توڕه‌یه‌و پێشبینى شه‌ڕێكى قورس ده‌كرێت

سەرەکی