1     کاتژمێر پێش ئێستا 6643 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە ده‌دات سه‌باره‌ت به‌پچڕانی تەزووی کارەبا لەگەڕەکێکی شاری هەولێر، ده‌شڵێت، "هۆکارەکەی بۆ پرۆسەی چاکسازیی‌و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکان دەگەڕێنێتەوە".

لەڕاگەیه‌نراوێکدا وەزارەتی کارەبای کوردستان ئاشکرایکرد، لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ئەنجامدانی چالاکییەکانی "سازدانەوەی تۆڕی کارەبا"، بەشێک لەدانیشتووانی گەڕەکی (فەرمانبەران)ی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە".

وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی پێشوەختەیان بۆ نۆژەنکردنەوەی گۆڕەرەکان (محاویلەکان)و تۆڕی کارەبای نیشتمانی، بەئامانجی چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکان‌و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا لەداهاتوودا.

سەبارەت بەکاتی چارەسەرکردنی گرفتەکە، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، "لەئێستادا تیمەکانی وەزارەت بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی (ڕووناکی)، سەرقاڵی کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی تەزووی کارەبان بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران".

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیه‌نراوەکەدا، داوا لەهاوڵاتیان کراوە "بەردەوام چاودێریی نامەکانی مۆبایلیان بکەن، تاوەکو لەکات‌و شوێنی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانەوە لەناوچەکانیان ئاگاداربن".

وەزارەتی کارەبا وێڕای بەرزنرخاندنی پشوودرێژیی‌و هاوکاریی هاوڵاتیان، ئاماژەی بەوەداوە، بۆ هەر پرسیارو زانیارییەک هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندیی بەهێڵی گەرمی ژمارە (1992)ەوە بکەن.

  • یەكگرتوو داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

سەرەکی