2   کاتژمێر پێش ئێستا 1287 جار خوێنراوەتەوە

مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی پیسبوونی هەواو بڵاوبوونەوەی پەتای ئەنفلوەنزا، لیژنەی فریاگوزاریی پیسبوونی هەوا بڕیاریداوە دەوامی خوێندنگەو زانکۆکان لەچەندین پارێزگا ڕابگرێت یان بیکاتە ئۆنلاین.

بەگوێرەی بڕیارەکە، لەپارێزگای تاران (جگە لەشاری فیروزکوه)، ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە خوێندنی قوتابخانەو زانکۆکان بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.

هەروەها بانکەکان بەشێوەی ئێشکگر دەبن‌و فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی‌و ناحکومییەکانیش بەڕەزامەندیی بەڕێوەبەرەکانیان دەتوانن لەماڵەوە کارەکانیان ڕایی بکەن.

هاوکات، لەهەریەک لەپارێزگاکانی یەزد، ورمێ، سیستان‌و بەلووچستان‌و ئەلبورز، دەوامی قوتابخانەو زانکۆکان کراوەتە ئۆنلاین‌و لەپارێزگای قەزوێنیش قوتابخانەکان بەتەواوی داخراون.

هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارانە بۆ تەشەنەسەندنی ئەنفلوەنزاو پیسبوونی مەترسیداری هەوا دەگەڕێتەوە.

پێشتریش دەزگای کەشناسیی ئێران هۆشداریی توندی دابوو له‌دۆخی هەوای زۆربەی شارەکان‌و ڕایگه‌یاندبوو، زۆر ناتەندروسته‌ بۆ هاووڵاتییان.

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

  • سەرژمێری عێراق: ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

سەرەکی