1     کاتژمێر پێش ئێستا 3547 جار خوێنراوەتەوە

وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

وتەبێژی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە حزبەکەی ڕێگربێت لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان، دەشڵێت، "ئەگەر بتوانین ئەو بەڵێن‌و داخوازییانەی بەخەڵکمانداوە، جێگە بکەینەوە ئەوا دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە".

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لەدەباشان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە، لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقەوە یەكەمجارە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی كۆدەبێتەوە.

 کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای تەوابوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی ئەنجامیدا بەڕۆژنامەنووسانی وت، "ئێمە ڕێگرنین لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم، کۆمەڵێک داخوازیی‌و بەڵێنمانداوە بەهاوڵاتیان‌و دەنگدەرانی یەکێتی ئەگەر بتوانین ئەم بەڵێن‌و داخوازییانە جێگە بکەینەوە ئەوا دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە".

وتەبێژەکەی یەکێتیی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، بەدوو پرۆژە بەشداریی لەکابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین، یەکەمیان پرۆژەیەکی سیاسیە کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانە، ئەوی دیکەشیان پرۆژەیەکی ئابوورییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان‌و کێشە داراییەکانی خەڵکی عێراق".

پەیوەست بەئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتەبێژەکەی یەکێتیی ئەوەی بەڕۆژنامەنووسان وت، کە ئەوان وەک یەکێتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردن. 

  • یەكگرتوو داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات

  • وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ى ڕێگربێت له‌به‌رده‌م پێكهێنانى كابینه‌ى نوێدا

  • پڕۆژه‌ى ڕووناكى له‌هه‌ولێر كێشه‌ى تێكه‌وت‌و وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • په‌یامێكى به‌په‌له‌ له‌ساڤایاوه‌.. تایبه‌ته‌ به‌عێراق‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

  • مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى فراوان ده‌كرێت‌و ده‌وامى قوتابخانه‌كان ڕاده‌گیرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌كانى بین سپۆرته‌وه‌ بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد

  • به‌شێكى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى به‌ڕووى هاتوچۆدا ده‌كرێته‌وه‌

  • سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل سعودیه‌و ئیماراتیش په‌لكێشى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ده‌كات

سەرەکی