4   کاتژمێر پێش ئێستا 2862 جار خوێنراوەتەوە

کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینیدەکرێت بەزووترینکات پێدانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

دوای هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردوو، بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆرو بڕانی کارەبای نیشتیمانی لەهەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەگەر زیانەکان تەنها ئەو کۆگایه‌بێت کە هێرشیکراوەتەسەر، پێشبینیدەکرێت لەماوەی 24 تاوەکو 48 کاتژمێری داهاتوو، پێدانی کارەبا بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

وتیشی، بەهۆی هێرشەکەوە زیاتر لەدوو هەزارو 700 تاوەکو سێ هەزار مێگاوات کارەبا، لەتۆڕو هێڵەکانی کارەبای نیشتمانی بڕاوە، هەروەها ئێستا ئەو بڕە کارەبای بەهاوڵاتییان دەدرێت نزیکەی هەزارو 300 مێگاوات کارەبایە، بەمەش دەتوانین تەنها لەنێوان شەش بۆ هەشت کاتژمێر، کارەبا بدەینە هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێوسیتە موه‌لیدە ئەهلییەکان کاربکەن، چونکە پارە لەحکومەت وەردەگرن.

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

  • قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

  • کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

  • له‌%80ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژێته‌وه‌

  • هەناردەی غاز بەتەواوی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا

  • ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى توركیاوه‌ هه‌ڵوێستى فه‌رمى ڕۆژئاواى كوردستانى ڕاگه‌یاند

سەرەکی