2025-11-27 173 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژکاری دارایی سوودانی له‌باره‌ى پاره‌ى كاش‌و به‌هاى دۆلاره‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و زانیاریى ئاشكراده‌كات

مه‌زهه‌ر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی‌و ئابووریی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "عێراق بەرەوپێشچووە لەپەرەپێدانی میکانیزمەکانی چاکسازیی بانکی‌و ڕێکخستنەوەی دامەزراوە بانکییەکان، ئەمەش لەکۆتایی ساڵی ڕابردووەوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆو خێرا دەستیپێکردووە".
 
ئەو ڕاوێژکارە دەڵێت، ئەم چاکسازییانە "لەڕێگەی هەردوو کۆمپانیای راوێژکاریی جیهانی، 'ئێرنست ئەند یۆنگ' بۆ چاکسازیی کەرتی بانکیی حکومی‌و 'ئۆلیڤەر وایمان' بۆ چاکسازیی کەرتی بانکیی تایبەت دەکرێن".
 
مه‌زهه‌ر محەممەد وتیشی، "دەسەڵاتی جێبەجێکردن ڕەزامەندی لەسەر ڕێوشوێنەکانی ڕێکخستنی بانکەکان داوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستاش کۆدەنگی‌و ئاسوودەییەک لەنێو دامەزراوە بانکییەکاندا هەیە سەبارەت بەهەنگاوەکانی چاکسازیی، جا چ لەسەر ئاستی باشترکردنی پابەندبوون بێت یان بەهێزکردنی پێوەرەکانی سەرمایەو بەدەستهێنانی گشتگیریی دارایی دیجیتاڵی".

ڕاوێژکارە داراییەکە ئەوەشی باسکرد، سیاسەتی نەختینەیی ئامانجەکانی بەدیهێناوە لەعێراق، کە سەقامگیریی گشتیی نرخەکانە، ئەوەش دەبێت پارێزگاری لێبکرێت.
 
یەدەگی بیانیی عێراق نزیکەی 100 ملیار دۆلارە، مه‌زهه‌ر محەممەد دەڵێت، بانکی ناوەندیی عێراق خاوەنی یەدەگێكی بیانیی بەهێزە کە فرەچەشن کراوە بەدراوی بیانی، زێڕو ئامرازەکانی وەبەرهێنان‌و ئێستا ئەو یەدەگە لەباشترین دۆخیدایە، بەتایبەتیش کە زیادبوونی هەڵاوسانی ساڵانە لەنێوان 2.5% بۆ 3%ە، ئەوەش رێژەیەکی سرووشتییە.
 
مه‌زهه‌ر محەممەد وتیشی، "جەخت لەوەدەکەینەوە، یەکێک لەکارە لەپێشینەکان پاراستنی ئەم سەقامگیرییە -کە بەیەدەگی بیانیی پێویست پشتیوانیدەکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لەنرخی فەرمیی نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار ناکرێت کە 1320 دینارە بۆ هەر دۆلارێک".

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

  • وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

  • مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

سەرەکی