4   کاتژمێر پێش ئێستا 1328 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

له‌په‌یامێكدا قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم هۆشداریى له‌ڕوماڵى ژماره‌یه‌ك میدیا له‌هه‌رێم داوه‌، ده‌شڵێت، "ئه‌و ڕووماڵه‌ى ده‌ستیان پێكردووه‌، به‌هه‌مان نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆیه‌".

تاڵه‌بانى له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "بەتوندی ئیدانەی شێوازی ڕووماڵکردنی کەناڵەکان‌و هەندێک سۆشیالمیدیای ئاراستەکراوو نزیک لەپارتی دەکەم کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لەیەکڕیزیی‌و یەک گوتاریی کورد دەکەن‌و لەلایەکی دیکەشەوە ڕێک بەنەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی‌و سیاسیی دەکەن".

ده‌شڵێت، "داوا لەسپۆنسەرو خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی‌و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێوازو گوتارە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن‌و سنوورێکیان بۆ دابنێن".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "دڵنیابن ڕەنگە چەواشەکاریی‌و میدیای پڕوپاگەندە بۆ ماوەیەک ڕاستییەکان لێڵ بکات، بەڵام دواجار ڕاستی وەک خۆری درەوشاوە خۆی نیشانی هەمووان دەدات".

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

  • قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

  • کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

  • له‌%80ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژێته‌وه‌

  • هەناردەی غاز بەتەواوی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا

  • ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى توركیاوه‌ هه‌ڵوێستى فه‌رمى ڕۆژئاواى كوردستانى ڕاگه‌یاند

سەرەکی