4   کاتژمێر پێش ئێستا 4385 جار خوێنراوەتەوە

نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

مارک ساڤایا نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایدەگەیه‌نێت، ئەو گرووپە چەکدارانەی کە بەنایاسایی کاردەکەن‌و ئەجێندای دەرەکیی دووژمنکارانە ئاراستەیان دەکات، هێرشیانکردووەتەسەر کۆرمۆر. 
 
لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، مارک ساڤایا دەڵێت:"پێویستە حکومەتی عێراق ناسنامەی بەرپرسانی ئەم پەلامارە دیاری بکات‌و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە، با ئەمە روون‌و ئاشکرابێت، لەعێراقێکی خاوەن سەروەریی تەواودا، هیچ جێگەیەک بۆ ئەمجۆرە گرووپە چەکدارانە نییە".

ساڤایا ده‌ڵێت:
دوێنێ گرووپە چەکدارەکان، کە بەشێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن‌و بەئەجێندای دەرەکیی دوژمنکارانە ئاراستە دەکرێن، هێرشێکیانکردەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

پێویستە حکومەتی عێراق ناسنامەی بەرپرسانی ئەم پەلامارە دیاریبکات‌و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە، با ئەمە ڕوون‌و ئاشکرابێت، لەعێراقێکی خاوەن سەروەریی تەواودا، هیچ جێگەیەک بۆ ئەمجۆرە گرووپە چەکدارانە نییە، ویلایەتەیەکگرتووەکان بەتەواوی پشتیوانیی ئەم هەوڵانە دەکات، هەموو گرووپێکی چەکداری نایاسایی‌و پاڵپشتیکەرانیان شوێنپێیان هەڵدەگیرێت، رووبەڕوویان دەبینەوەو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
 
ویلایەتەیەکگرتووەکان پشتیوانی لەکوردستانێکی بەهێز لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا دەکات، هانی بەغداو هەولێر دەدەین هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان قوڵتر بکەنەوەو لەنزیکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی گرنگی ئابووری‌و وزە.
 
ویلایەتەیەکگرتووەکان پابەندبوونی نەگۆڕی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لەپەرەپێدانی تواناکانی بەرگری‌و بنیاتنانی هێزە نیشتمانییەکانی، بەیەکەوە، بەردەوامدەبین لەپاراستنی سەرچاوەکانی عێراق، بەرگریکردن لەسەروەرییەکەی‌و مسۆگەرکردنی ئاسایش‌و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی.

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

  • قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

  • کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

  • له‌%80ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژێته‌وه‌

  • هەناردەی غاز بەتەواوی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا

  • ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى توركیاوه‌ هه‌ڵوێستى فه‌رمى ڕۆژئاواى كوردستانى ڕاگه‌یاند

سەرەکی