1     کاتژمێر پێش ئێستا 4344 جار خوێنراوەتەوە

هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات‌و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ڕۆژئاواى كوردستان قسه‌ ده‌كات. سیپان حه‌مۆ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ته‌واوى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى وڵاته‌كه‌یدا نییه‌و زۆریان پابه‌ندى هیچ بڕیارێكى وه‌زیرو وه‌زاره‌تى به‌رگریى نابن".

سیپان حه‌مۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تى سوریا هه‌موو هه‌وڵێكیدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌سه‌ده‌، به‌ڵام نه‌ ئێمه‌و نه‌ ئه‌مریكا قبوڵمان نه‌بوو".

ده‌شڵێت:"ناوى 70 فه‌رمانده‌مان ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌ى فیرقه‌و لیواكانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى دیمه‌شق به‌رپرسیارێتى سه‌ربازیى وه‌ربگرن، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "ئێستا لەکەناراوەکانی سوریاو عه‌له‌ویه‌كانیش داواكاریی هه‌یه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ بچێته‌ ئه‌وێ‌و پارێزگارییان لێبكات‌و خۆسه‌رى دیموكراتى له‌وێش بونیادبنرێت، به‌ڵام حكومه‌تى سوریا به‌وه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ت بوه‌، بۆیە جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌، ئەگەر دیمەشق لەگەڵ ئێمە ڕێكه‌وتن بكات، ئه‌وا ڕێگه‌ له‌شەڕی ناوخۆ دەگیرێت، ئەگەریش ڕێكه‌وتن نه‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ سوریا لەمەترسییەکی گه‌وره‌دا ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌سه‌ده‌و توركیا، فه‌رمانده‌ باڵاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان جه‌ختیكرده‌وه‌، "هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیادا نییە، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ تورکیا هەبێت، چونكه‌ تورکیا دەوڵەتێکی گرنگەو پێگەی ستراتیژیی هەیە، ئێمه‌ ئاماده‌ین، بەڵام بەداخەوە تورکیا ئامادەنییە".

له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ باشورى كوردستان، سیپان حه‌مۆ ده‌ڵێت، "له‌دڵەوە سڵاو لەگه‌لى خۆمان له‌باشور ده‌كه‌م، دەزانین دڵی باشور لەگەڵ ڕۆژاڤایه‌، خەڵکی باشور زۆر خۆڕاگرن، تائێستا هەموو ماڵێک لەباشور دەیانجار زەرەرمەندبون‌و گوندەکانیان سوتاون، ئەم دەستکەوتانەشی ئێستا بەدەستهاتون به‌نرخه‌ بۆ هه‌مومان، بێگومان ڕۆژاڤاش به‌هه‌مانشێوه‌یه‌ لاى باشور، بۆیه‌ وه‌ك هه‌سه‌ده‌ هه‌موكات ئاماده‌ین بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌ل هه‌م له‌باشورو هه‌میش له‌ڕۆژاڤا".

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

  • قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

  • کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

  • له‌%80ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژێته‌وه‌

  • هەناردەی غاز بەتەواوی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا

  • ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى توركیاوه‌ هه‌ڵوێستى فه‌رمى ڕۆژئاواى كوردستانى ڕاگه‌یاند

سەرەکی