بەفر و باران
2   کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەرییەکانی تا سەرەتای ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر دەبارێت.

لە ڕۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین لە دەریای سپییەوە ڕوو لە هەرێم دەکات، شەپۆلەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی تەمومژ، بەستەڵک و شەختە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە پلەکانی گەرما تێیاندا بۆ ژێر سفر نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستپێکی شەپۆلەکە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە پارێزگای دهۆک دەبێت، پاشان دەگاتە ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین و لە درەنگانی شەودا هەولێر دەگرێتەوە. پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەم کەشە ناسەقامگیرە تاوەکو ڕێککەوتی 02-01-2026 بەردەوام بێت.

لە ڕۆژی پێنج شەممەدا، سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک تێکەڵەیەک لە بەفر و باران و کڕێوەیان تێدا دەبێت. بۆ بەیانی ڕۆژی هەینیش، شەپۆلەکە لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە چڕتر دەبێتەوە، لەکاتێکدا لە دهۆک بەرەو کەمبوونەوە دەچێت. بەهۆی مەترسیی دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک، لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە شوفێران دەکەن تەنها بۆ کاری زۆر پێویست گەشت بکەن و بە وریاییەوە لێخوڕن.

  • ئوسترالیا و نیوزلەندا چوونە ساڵی نوێوە

  • شەقامی سالم لە سلێمانی دادەخرێت

  • شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • بەم شەش مەرجە دەتوانیت خۆت بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکەیت

  • هاتوچۆی هەولێر: ڕێگاکانی هەولێر-شەقڵاوە بەهۆی بەفرەوە داخراوە

  • هەیبەت حەلبوسی بەسەرۆکی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

  • ململانێی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مان گه‌یشت لوتكه‌

  • نهێنی پشتەوەی دواخستنی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی؟

  • سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

سەرەکی