2   کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر عێراقیه‌كى دیكه‌ى ڕیزه‌كانى سوپاى ڕوسیا كوژراو كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاگاداركرایه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه‌ده‌كات، سەدان عێراقی لەناو ڕیزەکانی سوپای ڕوسیا هەن کە ژمارەیان لەنێوان 3000 بۆ 5000 دەبێت.

ئاشكرابوونى ناسنامه‌ى (عه‌بدوڵڵا سلێمان جبوری) هاوڵاتی عێراقی له‌به‌ره‌كانى جه‌نگى ئۆكرانیا دواى ئه‌وه‌دێت، عه‌بدوڵڵا ماوه‌ى دوو مانگه‌ بووه‌ به‌سه‌رباز له‌ڕێزه‌كانى سوپاى ڕووسیادا.

كه‌سوكاره‌كه‌ى عەبدوڵڵا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، سه‌ره‌تا پێی وترابوو، ئەگەر بچێ بۆ ڕووسیا، لەوێ ناسنامەی ڕوسی‌و موچەیه‌كى زۆرو ژیانێكى شاهانه‌ى بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتووه‌ته‌ مۆسكۆ، ڕاسته‌وخۆ بۆ ماوه‌ى 15 ڕۆژ خراوه‌ته‌ خولی سه‌ربازیى‌و دواتر ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگ كراوه‌ بۆ شه‌ڕ دژى ئۆكرانیا.

كه‌سوكاره‌كه‌ى وتوویانه‌، "وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌عه‌بدوڵڵاو چه‌ند هاوڕێیه‌كیان وتووه‌، ئه‌گه‌ر بێنه‌ ڕووسیا، کچی چاوشین‌و قژ زەردو مووچه‌ى خه‌یاڵیتان پێده‌درێت"، كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌ڵێن، عەبدوڵڵا چاوی بەهیچ یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ نه‌كه‌وت‌و فیشەکێكى ئۆكرانیى كۆتایی به‌هه‌مووشت هێنا.

ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، بۆ چەندین ڕۆژ، لاشەی عه‌بدوڵڵا لەناو دارستانێک به‌جێهێلدراوه‌و ڕوسەکان هەر بەگرنگیان نەزانیوە هەڵیبگرنه‌وه‌، دوای چەند ڕۆژێک لەکوژرانی، عێراقیه‌كى دیكه‌ له‌ڕیزەکانی سوپای ڕوسیا تەلەفۆنی بۆ باوکی عەبدوڵڵا کردوەو پێیوتووه‌، کوڕەکەتان لەناو دارستانێک کەوتووە.

هەواڵەکان دەڵێن، سەدان عێراقی لەئێستادا لەناو ڕیزەکانی سوپای ڕوسیا هەن کە ژمارەیان لەنێوان 3000 بۆ 5000 دەبێت.

  • سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

  • به‌فربارین مه‌رزێكى هه‌رێمى به‌ته‌واوه‌تى داخست

  • ئێران سنوورى عێراقى به‌زاندو له‌ناو خاكى هه‌رێم‌و به‌درێژایى 600 كیلۆمه‌تر دیوارێكى سێ مه‌ترى دروستده‌كات

  • ساڵح موسلیم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ دیمه‌شق ئاشكراده‌كات

  • گه‌نجێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى به‌چه‌قۆ كوژرا

  • هه‌سه‌ده‌ چه‌كى قورس‌و هێزێكى زۆر جوڵه‌ پێده‌كات

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

  • ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەبەردەم وەرچەرخان و ڕێککەوتنێکی مێژووییدا

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

سەرەکی