×

حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
2024-10-07 134 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاماده‌نییه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا و له‌ هه‌ولێره‌

ناوەندی هەواڵ

دادگای سێیەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق دەرکردووە، بەهۆی ئامادەنەبوونی لەبەردەم دادگا بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کرابوون.
 
  دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوبووەوە کە باس لە وەرگرتنی پارە و زەوی و ئۆتۆمبێل دەکات،  ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند |دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەین".
 
به‌پێى هه‌واڵى به‌شێك له‌ میدیاكانى عێراق، دادگا چەندین جار حەیدەر حەنوونی ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئامادەبوون لەبه‌رده‌م دادگا، بەڵام سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئامادە نەبووە بچێته‌ دادگا.

 پێشتر حەیدەر حەنوون  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لە هەولێر،  زیا جەعفەر، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەری و پەردەپۆشکردنی دۆسیەی دزیی سەدە.


  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی