×

دادگای فیدراڵی
2024-10-15 165 جار خوێنراوەتەوە

دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى تایبه‌ت به‌ مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك كۆبوه‌وه‌، بڕیارى له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ نه‌دا و ڕایگه‌یاند "كارى ئه‌وان نییه‌".

 بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگاكە لەسەر دۆسیەی تایبەت بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك كۆبووه‌وە، كە داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر حكومەتی عێراق دەكرد، دادگا بڕیاری ڕەتكردنەوەی سكاڵاكەی دا.

بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق چوار دۆسییەی تاوتوێی كرد، كە یەكێك لە دۆسییەكان تایبەت بوو بە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركوك.

له‌ سكاڵاكه‌دا مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركوك داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی سەرجەم تێچوو و قەرەبووە داراییەكان دەكەن.

سكاڵاكە لە لایەن چەند مامۆستایەكی خوێندنی كوردی لە كەركوك لەسەر سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆماركرابوو.

به‌ڵام دادگاى فیدراڵى عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌ بڕیار له‌باره‌ى سكاڵاكه‌وه‌ بدات و ڕایگه‌یاند "كارى ئێمه‌ نییه‌".
  

 

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی