×

2024-10-16 176 جار خوێنراوەتەوە

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

ناوەندی هەواڵ

شاندی عێراق لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەرۆکی پەرلەمانەکان، لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکە بەجێدەهێڵن و گوێی بۆ ناگرن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت، ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی لە هۆڵی149ەمین دانیشتنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی سەرۆکی پەرلەمانەکان، کە لە جنێفی پایتەختی سویسرا بەڕێوەدەچێت، هاتوونەتە دەرەوە.

لەبارەی هۆکاری کشانەوەی شاندەکەی عێراق، نوسینگەکەی مەندەلاوی باسی لەوەکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، کە بەشداریی کۆنفرانسەکەیان کردووە، عێراقییەکان بڕیاریان داوە هۆڵەکە بەجێبهێڵن و گوێیان بۆ نەگرن.

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی