×

هێزەکانی ئەمریکا
2024-10-10 141 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانی فەتح:پێویستە ئەمریکا پابەندی خشتەی کشانەوەی هێزەکانی بێت لەعێراق

ناوەندی هەواڵ

هەریەك لە ئەمەریكا و عێراق ڕایدەگەیەنن كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەماوەی 12 مانگی داهاتوودا و لە كۆتایی 2025 كۆتایی دێت.

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هۆشداری دەداتە ئەمریکییەکان  کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات لەعێراق  لە هەر هەوڵێک بۆ خۆدزینەوە لەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی کردوویەتی لەماوەی ساڵێکدا پێویستە پابەند بێت بە دانانی خشتەی کشانەوەکە لەو ماوەی کە دیاریکراوە.

عەلی فەتلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەمیدیا عێراقییەکانی وتووە، پێویستە ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت لەسەر بنەمای ئەو کاتانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون و نابێت حکومەتی عیراق هیچ وادەیەکی دیکە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نوێ بکاتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر هەوڵێکی ئەمریکی بۆ دەستبەرداربوون لە ڕێککەوتنەکە بە بیانووی ئەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات قبوڵکراو نییە، ئەگەر ئەمریکا پێشێلی ڕێککەوتنەکە بکات،بەرەی مقاومەی عێراق قسەی دیکەی دەبێت، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنی نوێش لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بکرێت بۆ دواخستنی ڕێککەوتنەکە و میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق.

رۆژی 20ی ئازاری ئەمساڵ ڕێککەوتنی ئاسایشی نێوان ئەمریکا وعێراق ئەوەی ئاشکرا بەپێی ڕێککەوتنەکەش گۆڕانکاری لە کار و چالاکی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت لە خاکی عێراق و بە گوێرەی پلانەکەش لەماوەی دوو بۆ سێ ساڵدا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دێت لە خاکی عێراق.

ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرەتای دەرکەوتنی داعشەوە لە ساڵی 2014 ەوە لە عێراق و سوریا دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامن لە ئەرکەکانیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پاشماوەکانی داعش.

 پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بە دوو قۆناغ دەبێت، بەجۆرێک قۆناغی یەکەم لە میانی ئەمساڵدا دەست پێدەکات و تا ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت، هەروەها قۆناغی دووەم لە ساڵی 2025 دەست پێدەکات و لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی