×

پەرلەمانی عێراق
2024-10-10 112 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی هەمواری یاسای باری كەسیی هۆشداری بە پەرلەمانی عێراق دەدات

ناوەندی هەواڵ

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات ئەو هەموارانە هەڵبوەشێنێتەوە كە بڕیارە  لە یاسای باری كەسییدا بكرێت، تێپەڕاندنیشی بە پێشێلكاری بەرامبەر مافی ژنان و كچان لێكدەداتەوە.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی:"داوا لە یاسادانەرانی عێراقی دەكەین گوێ بەو هۆشدارییانە بدەن كە كۆمەڵگەی مەدەنی دەیدات، لەبارەی ئەو لێكەوتە وێرانكەرانەی هەمواری یاساكە دەیبێت، كە بە پەیڕەوكردنی ساڵی یاسایی بۆ هاوسەرگیری كردن هەڵدەوەشێنێتەوە كە 18 ساڵە".

ڕێكخراوەكە پێی وایە هەمواری یاساكە ڕێگە دەكاتەوە بۆ هاوسەرگیری منداڵان و ژنان و كچانیش لەكاتی جیابوونەوەدا لە میرات بێبەش دەكرێن.

"تێپەڕاندنی ئەو یاسایە نەك تەنها ڕێگر دەبێت لە خوێندنی كچان، بەڵكو وادەكات ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و جەستەیی ببنەوە، جگە لە مەترسییەكانی منداڵبوونی پێشوەختە، جەختكردنەوە لە هەمواری یاساكە زۆر جێی نیگەرانییە، ئەوەی گرنگە چاكسازی یاسایی بەپەلە و جیاوازە بۆ پاراستنی ژنان و كچانی عێراقی". ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وا دەڵێت.

ڕاگەیەندراوەكەی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەخت لە پێویستی ڕەتكردنەوەی ئەو هەموارانە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكاتەوە، لەبری ئەوە پێشنیاز دەكات چارەسەری ئەو كەموكوڕیانە بكرێت كە لە یاسای سزادانی عێراقیدا هەیە، كە یەكێك لە كەموكوڕییەكانی بەوتەی ڕێكخراوەكە بەكارهێنانی "شەرەف" ە بۆ كوشتنی ژنان و كچان، ڕێگەش بە پیاوان دەدات توندوتیژی جەستەیی بەرامبەر هاوسەرەكانیان بەكاربهێنن.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێی وایە هەمواری یاسای باری كەسیی، دەرگا لەبەردەم هاوسەرگیری تۆمارنەكراو دەكاتەوە، هەروەها هەڵگرتنی سزا لەسەر ئەو پیاوانەی ئەو جۆرە هاوسەرگیریەیان كردووە بەتایبەتی پیاوانی ئاینی، جگە لەوەش دەبێتە هۆی هەڵگرتنی یاسای پاراستن بۆ ئەو ژنانەی جیابوونەتەوە، وەك پێنەدانی خەرجی بەخێوكردنی هاوسەر.
"ئەو هەمواركردنانە پێچەوانەی ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتییانەن كە عێراق واژۆی كردوون، یەكێك لەو پەیماننامانەش ڕێككەوتنی بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم جۆرەكانی جیاكاری دژ بە ژنانە(سیداو) هەروەها ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ".ئەمەش بەوتەی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی.

پڕۆژەهەمواری یاسای باری كەسی لە عێراق مشتومڕی توندی نێوان لایەن و ڕێكخراوەكان لێكەوتووەتەوە. چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان مكوڕە لەسەر هەمواركردنەوەی یاساكە، لە بەرامبەریشدا بەشێكی فراكسیۆنە سونەكان و حزب و فراكسیۆنە چەپ و مەدەنییەكان و ڕێكخراوەكانی بوارەكانی مافی مرۆڤ و ژنان دژی وەستاونەتەوە.

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی