×

2024-10-12 183 جار خوێنراوەتەوە

سودانى: پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمسیۆنە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت تاخواستى هاوڵاتییان بهێنێتەدى.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووە و دواى کۆبونەوەکەش لە

راگەیەندراوێکدا سودانى رایگەیاتد:ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی ئۆکتۆبەر گفتوگۆکرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  پشتیوانی تەواوی حکومەتی عێراق بۆ کۆمیسیۆن دوپاتکردەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا،  دەبێت کۆمیسیۆن بێلایەنی خۆی بپارێزێت، پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەران بکرێت و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد بەڕێوە بچێت، تا خواستی هاوڵاتیانی هەرێم بهێنێتە دی.

ڕیارە 20ى 10-2024، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت.

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی