×

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
2024-10-13 219 جار خوێنراوەتەوە

عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد دەکات، پرسى سه‌ره‌كیش تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌یه‌.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند: بەھۆی گرنگی عێراق و رۆڵی بەرچاوی لە ھەردوو قەیرانی غەززەو لوبناندا، ئەمرۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغداد دەکات و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاگاداردەکاتەوە لە دوایین وردەکاری دانوستانەکانی ئێران لە دوو ھەفتەی رابردوودا لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی ئەنجامی داوە سەبارەت بە ئالۆزییەکانی غەززە و لوبنان.

عه‌وادى وتیشى: حکومەتی عیراق کراوەیە بەرووی ھەر پێشنیازێک کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە ئالۆزییەکان پێشکەشبکرێت.

ئێران هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕابگه‌یه‌نرێت و له‌ ڕێگه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بیشه‌وه‌ فشار له‌ ئه‌مریكا بكات تا ڕێگه‌نه‌دات ئیسرائیل هێرشبكاته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانى، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ وڵاتانى كه‌نداو كردووه‌ له‌ ئه‌گه‌رى هێرشى ئیسرائیل پارێزراو نابن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌یه‌كه‌ وەزیری دەرەوەی ئێران گەشتێکی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە و سەردانی لوبنان و سوریا و سعودیە و قەتەری کردووە.

 

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی