×

2024-10-17 135 جار خوێنراوەتەوە

جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

ناوەندی هەواڵ

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق جارێکى دیکە لە رێگەى  فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە  هێرشیانکردە تەسەر ئیلات لەباشوری ئیسرائیل و دەشڵێن لە هێرش بەردەوام دەبین.

مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئۆکتۆبەری 2024، بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردەسەر ئامانجێکی گرنگ لەئوم ڕەشڕەش، ئیلات، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی داگیرکاریی ‌و پاڵپشتیی گەلی فەڵەستین‌ و لوبنان، لەوەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی بەرامبەر خەڵکی سڤیل دەکرێت، لەوانەش منداڵ، ژن‌و بەساڵاچوان.

بەرەی مقاوەمە ئیسلامی جەختدەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمنە بەخێرایی‌و بەردەوامیش ده‌بین.

پێشتریش بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، لەپێنج ئۆپەراسیۆنی جیادا، بەموشەکی کروزی چاککراوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و موشەکی دووپشک، هێرشیکردەسەر پێنج پێگەی سەربازیی لەناوەڕاست‌و باکوری ئیسرائیل

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی