×

2024-10-17 178 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزیری نەوتی عێراق بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوری لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کەسێکی بەوەکالەت  لەشوێنەکەی دانا.

بەپێی نوسراوێک کەواژووی  حەیان عەبدول غەنی سەواد وەزیری نەوتی عیراق لەسەر فەرمانێکی وزاری دەرکردووە و بڕیاریداوە بەدوورخستنەوەی بۆکان حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور.

بەپێی نووسراوەکە هۆکاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور بۆ ھۆکاری تەکنیکی پەیوەست بە کارەکانی کۆمپانیاکەوە گەڕاندووەتەوە.

لەسەر بڕیاڕی حەیان عەبدول غەنی سەواد وەزیری نەوتی عیراق، یاریدەدەرێکی کۆمپانیای نەوتی باکور بە وەکالەت راسپێردراوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی کۆمپانیاکە، تا ئەوکاتەی بەڕێوەبەرێکی گشتی نوێ دەستنیشاندەکرێت.

  • سودانى كوژرانى والى عێراقى داعشى عێراقى ڕاگه‌یاند

  • مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

  • لەبەغداد لایەنگرانی گروپە چەکدارەکان ھەڵیان کوتایەسەر کەناڵی ئێم بی سی

  • مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ھێرشیکردەوە سەر ئیسرائیل

  • بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  • جارێکى دیکە بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە ئیسرائیل بۆردومانکرا

  • لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانەکان؛ شاندی عێراق لەگەڵ دەستپێکردنی وتاری شاندی ئیسرائیل، هۆڵەکەیان بەجێهێشت

  • دادگاى فیدراڵى سكاڵاى مامۆستایانى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه‌

  • عێراقچى بۆچى دێته‌ عێراق؟

سەرەکی