×

2024-11-11 947 جار خوێنراوەتەوە

ئەو كەسانەی قەدەغەی هاتووچۆ لەڕۆژانی سەرژمێریی نایانگرێتەوە ئاشکرا کران

ناوەندی هەواڵ

بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق ماوەی دوو ڕۆژو لە ڕۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە لەسەرتاسەریی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی لەکاتی سەردانیکردنی ژمێرەرەکان بۆ ماڵەکانیان بە دروستی پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوەبچێت.

عادل عەباس، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵاى ئەمنی پرۆسەى سەرژمێرى گشتى لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرتاسەری عێراق لە شەوی 19 لەسەر 20ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکان لە 14ی ئەم مانگەوە کارەکانیان لە ناوچەکانی خۆیان دەستپێدەکات و هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی زانیاری سەرتاسەری لەو ناوچانە و رێکارەکانی سەرژمێری لە 10ی مانگی داهاتو کۆتایی دێت.

میقداد میری، وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان هەموو گوند، کۆمەڵگە، ناحیە، قەزا و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا قەدەغەیە، تەنها لە حاڵەتێکی مرۆڤیی نەخوازراو یان حاڵەتێکی زۆر پێویست نەبێت کە ئەو کات رێگە بە هاوڵاتییان دەدرێت هاتوچۆ بکەن. 

ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیارەکە تەنها ڕێگە بەو  ڕۆژنامەنووسانەی کەباجیان هەیە و فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانەی لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری کاردەکەن بۆیان هاتووچۆ بکەن.

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی