×

2024-11-19 172 جار خوێنراوەتەوە

سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

ناوەندی هەواڵ

دواین سەرژمێری لە عێراق ساڵی 1997 ئەنجامدرا كە هەرێمی كوردستانی نەگرتەوە، لەو سەرژمێریەدا دانیشتوانی عێراق 22 ملیۆن و 33 هەزار كەس بوون.

بەپێی دواین خەمڵاندنی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ساڵی 2020 دا ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 كەس بووە، ڕێژەی گەشەكردنی دانیشتوانیش 2.5% بووە.
لەو سەرژمێرییەی بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە قۆناغی سێیەمی بەڕێوەبچێت و بەشێوەی ئەلیكترۆنییە 70 پرسیار لەهەر خێزانێك دەكرێت.

لەسەر ئاستی عێراق 120 هەزار بژمێر بەشداری لە پرۆسەكەدا دەكەن وبودجەكەی 459 ملیار دینارە.

یەكەم سەرژمێری لە عێراق ساڵی 1920 لەلایەن ئیدارەی بەریتانییەكانەوە كرا.

دووەم سەرژمێری لە 1927 كرا بەڵام بەهۆی زۆریی هەڵەكانیەوە كار بە ئەنجامەكەی نەكرا.

سێیەم سەرژمێری لە 1934 بەمەبەستی هەڵبژاردن ئەنجامدرا.

چوارەم سەرژمێری لە 1947 كرا لەلایەن حكومەتی پاشایەتی عێراقەوە ئەنجامدرا و بڕیاریشدرا هەر 10 ساڵ جارێك سەرژمێری بكرێت.

پێنجەم سەرژمێری ساڵی 1957 هەر لەلایەن دەسەڵاتی پاشایەتییەوە كرا.

شەشەم سەرژمێری لە عێراق لەساڵی 1967 لەسەردەمی كۆماریدا كرا.

حەوتەم سەرژمێری لە ساڵی 1977 كرا.

هەشتەم سەرژمێری لە ساڵی 1987 كرا.

نۆیەم سەرژمێری لە ساڵی 1997 كرا.

دەیەم سەرژمێری لەساڵی 2024 دەكرێت.

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی