×

4   کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی ئەمنی پەرلەمان: عێراق هێڵی سوورە و هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەن بەرگریی لێبكەن

ناوەندی هەواڵ

دوای هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر عێراق لێژنەی ئەمنی و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوی كردەوەو تێیداهاتووە، عێراق هێڵی سوورە و هێزە ئەمنییەكان ئامادەن بەرگری لێبكەن و هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ دەربازبوون لە تاوانەكان لە غەزە و لوبنان سەركەوتوو نابێت.

كەریم حەمداوی سەرۆكی لێژنەی ئەمنی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت  بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەڵێت، پەیامێكی ڕوونمان بۆ ئیسرائیل هەیە ئەویش ئەوەیە عێراق هێڵی سوورە و هەوڵەكانتان بۆ دەربازبوون لە تاوانەكانتان لە غەزە و لوبنان سەركەوتوو نابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەن بە هەموو توانایەكەوە بەرگری لە خاكەكەمان بكەن، ئێمەش ڕێگەمان نەداوە و ناهێڵین كەسانی دەرەكی ئاسایش و سەقامگیریمان تێكبدەن، عێراق یەكە و گەلەكەی یەكگرتوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان.

ڕۆژانە گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە خاكی عێراقەوە لە ڕێگەی مووشەكی دوور مەودا و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل، بەرپرسانی تەلئەبیبیش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی ئەو هێرشانەلەعێراق دەكەن.

  • لیژنەی ئەمنی پەرلەمان: عێراق هێڵی سوورە و هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەن بەرگریی لێبكەن

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

سەرەکی