×

2024-11-21 105 جار خوێنراوەتەوە

دادگای لاهای بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەتانیاهۆو گاڵانت دەركرد

ناوەندی هەواڵ

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل دەركرد.

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەك لە بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و یۆواڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەركرد و ڕایگەیاند هۆكاری لۆژیكی هەن بۆ دەرخستنی ئەوەی كە لە تاوانی جەنگ تێوە گلاون.

دادگاكە لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو تاوانە جەنگییانەی كە لەلایەن نەتەنیاهوو و گالانتەوە ئەنجام دراون خۆیان دەبیننەوە لە بەكارهێنانی برسێتی وەك چەكێكی جەنگ و كوشتن و دابڕین و چەندین كاری دیكەی نا مرۆڤانە.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی جەختیشی لەوە كردووەتەوە ڕەزامەندیی قەوارەی زایۆنی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێویست نییە و بڕیارەكە لە بەرژەوەندی قوربانییەكان دەكراوە.جگە لە هەریەك نەتەنیاهوو و گالانت؛ دادگای لاهای بڕیاری دەستگیركردنی لە دژی فەرماندەیەكی كەتیبەكانی قەسسامی سەر بزووتنەوەی بەرەنگاریی حەماس بەناوی محەمەد دیاب ئیبراهیم میسری دەركردووە كە بە محەمەد زەیف ناسراوە.

بڕیارەكەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان بۆ دەستگیركردنی نەتەنیاهوو و گالانت كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین لایەن پێشوازییان لێكرد.

لای خۆیەوە بزووتنەوە فەڵەستینیەكانی حەماس و فەتح، پێشوازییان لە بڕیارەكەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆكوەزیران و یواف گالانت وەزیری پێشووی بەرگریی قەوارەی زایۆنی كرد.

لەسەر ئاستی نێودەڵەتیش پیترا دی سوتر جێگری سەرۆكوەزیرانی بەلجیكا داوای لە وڵاتانی ئەورووپا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دەستگیركردنی نەتەنیاهۆو گالانت بنێت.

هەروەها دی سوتر داوای لە یەكێتی ئەورووپا كرد سزای ئابووری بەسەر قەوارەكە بسەپێنن و ڕێككەوتننامەكانیان لەگەڵی هەڵبوەشیننەوە، جەختیشی لە گرنگیی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی بەهۆی تاوانەكانیانەوە كردەوە.

لای خۆیشیەوە جۆزێب بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا پابەندیی یەكیتییەكەی بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دووپات كردەوە و ڕایگەیاند: بڕیاری دادگاكە بۆ دەستگیركردنی نەتەنیاهۆو گالانت سیاسی نین و پێویستە ڕێز لە بڕیاری دادگا بگیرێت و جێبەجێ بكرێت.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداش ڕایگەیاندووە، ئامادەن بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ جێبەجێ بکەن، ئەگەر بچێتە ناو وڵاتەکەیانەوە.

 

  • وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غداد؛ بۆچى تائێستا به‌غداد مووچه‌ى هه‌رێمى نه‌ناردووه‌؟

  • هاكان فیدان ناڕاسته‌وخۆ دانى پێداده‌نێت؛ توركیا ده‌یه‌وێت به‌ پلانێك كۆتایى به‌ ده‌سه‌ڵاتى كورد بهێنێت

  • دەم پارتی بۆ دەسەڵاتی تورکیا: دانانی قەییووم نامانترسێنێت

  • دادگای لاهای بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەتانیاهۆو گاڵانت دەركرد

  • ​عەبدوڵا ئۆجه‌لان شه‌ش مانگى دیكه‌ ناتوانێت پارێزه‌ره‌كانى ببینێت

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

سەرەکی