×

2024-12-26 136 جار خوێنراوەتەوە

وه‌فدێكى هه‌واڵگرى عێراق له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا كۆده‌بێته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

وه‌فدێكى عێراقى به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌مید شه‌ترى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق، له‌ دیمه‌شق چاوى به‌ به‌رپرسانى ئیداره‌ى نوێى سوریا ده‌كه‌وێت.
باسم عه‌وادى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند:"وه‌فدێكى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌مید شه‌ترى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق گه‌یشته‌ دیمه‌شق و بڕیاره‌ چاویان به‌ به‌رپرسانى ئیداره‌ى نوێى سوریا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع بكه‌وێت".
وتیشى:"له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گۆڕانكارییه‌كانى سوریا و داواكارییه‌كانى عێراق بۆ پاراستنى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ سوریا تاوتوێ ده‌كرێت".
به‌پێى هه‌واڵێكى فرانس پرێس، به‌رپرسانى عێراق په‌یامێكى هۆشدارییان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى نوێى سوریا پێیه‌ كه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان بۆشایى ئه‌منیی سوریا نه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنورى عێراق.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ وتویه‌تى "عێراق ده‌یه‌وێت دڵنیایى له‌ لایه‌نى سورییه‌وه‌ ده‌ستبكه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ پاراستنى سنور و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ نایه‌وێت ده‌ستێوه‌ردان له‌ ڕووداوه‌كانى سوریا بكات".
عێراق 600 كیلۆمه‌تر سنورى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ڕووخانى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ هه‌شتى ئه‌م مانگه‌ ترسى هه‌بوو ڕووداوه‌كانى سوریا كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى ئه‌منیی عێراقیش دروست بكات، به‌تایبه‌ت كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌كانى سوریاوه‌ بانگه‌شه‌ى ده‌ستێوه‌ردانیان له‌ ڕووداوه‌كانى سوریا ده‌كرد.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، دژى ئه‌وه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى سوریا ببه‌ستێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق نیگه‌رانى خۆشى له‌باره‌ى  دۆخى ناوخۆى سوریا ده‌ربڕى و داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا كرد گره‌نتى ئه‌وه‌ بده‌ن له‌ پرۆسه‌ى سیاسیدا هیچ لایه‌نێكى سورى دوورناخرێته‌وه‌.
حكومه‌تى عێراق بڕیارى كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌شى له‌ سوریاداوه‌ دواى ئه‌وه‌ى هه‌شتى ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ ڕووخانى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ به‌ره‌و لوبنان ڕۆیشتن.

 

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

سەرەکی