7   کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

ناوەندی هەواڵ

کارمەندێکی پزیشیکی نەخۆشخانەی کەرکوک توشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوو گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای"ئیرادە"، کارمەندێکی پزیشکی ژن لە کەرکوک کە دوو گیان بووە سێ رۆژ پێش ئێستا توشی تای خوێنبەربوون بووە و کەمێک پێش ئێستا گیانـی لەدەستدا.

 ئەمەش دەبێتە چوارەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لە کەرکوک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە.

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەوانەی تووشی تای خوێنبەربوون بوون، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەدا گرنگی بە نیشانەکانی بدەن و سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن، ئەوا ئەگەری چاکبوونەوەیان زۆر زیاترە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی،ڕایگەیاندووە، لە ساڵی رابردوودا ژمارەی پێوانەیی لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و گیانلەدەستدان تۆمارکرا و یەکەم حاڵەتی نەخۆشییەکەش لە مێژووی وڵاتدا، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، پابەندبوون بە رێنماییەکان و خۆپاراستن لەو نەخۆشییە لە خوار ئاستی پێویستەوەیە، بەتایبەتی بۆ خاوەن ئاژەڵەکان، ئەمەش هۆکارە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان، نەک تەنها تای خوێنبەربوون.

پێشنیازیش دەکات، ئەو کەسانەی گومان دەکەن تووشبووی تای خوێنبەربوون بن، پێویستە گرنگی بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە بدەن لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا، کە گرنگترینیان بریتین لە "بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هەستکردن بە ماندوێتی و هەبوونی ئازار لە جەستەدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستنیشانکردنی نیشانەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، ئەگەری چاکبوونەوەی تووشبووەکە زۆر زیاددەکات، ئەگەر نەخۆشێک پشکنینی پزیشکی دوابخات و نەخۆشییەکەی پێبنێتە قۆناغی دووەم، کە لەم حاڵەتەدا نیشانەکان دەگۆڕێت بۆ "خوێنبەربوون لەژێر پێست، هەندێکجاریش دەگاتە ئاستی مردن".

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ی ئەو كەسانەی تووشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

  • هەڵەبجە بوە 19یەمین پارێزگای عێراق

  • عەممار حەکیم: پێویستە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکرێتەوە

  • ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

  • سودانی سەردانی تورکیا دەکات

سەرەکی