2025-04-26 305 جار خوێنراوەتەوە

راگەیەندراوی كۆتایی كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد لە رۆژئاوا

كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆژائاوا كۆتاییهات و بڕیاردرا شاندێكی هاوبه‌ش بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی دیمه‌شق پێكبهێنرێت.

ئەمڕۆ شەممە  کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری زیاتر لە 400 نوێنەر لە پارکی ئازادی شاری قامیشلۆ دەستی پێ کرد و لە ئێستاشدا ئەو کۆنفرانسە کۆتایى هات.

كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كۆتاییهات و بەپێی راگەیەندراوی كۆتایی كۆنفرانسەكە، چەندین بڕیاردراون كە یەكێكیان پێكهێنانی خێرایی وەفدێكی هاوبەشی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستانە بۆ دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق.

راگەیەندراوی كۆنفرانسەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن فەوزە یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە و محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا-ئەنەکەسە، بە هەردو زمانی کوردی و عەرەبی خوێندرایەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردراوە بە زوترین کات وەفدێکی هاوبەش لە لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێک بهێنرێت تاوەکو لەسەر بنەمای ئەو لێکگەیشتن و دیدگا هاوبەشەی لە کۆنفرانسەکە هاتوەتە ئاراوە، دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای دیمەشق بكات.

لە راگەیەندراوی کۆتایی كۆنفرانسەكەدا جەختكراوەتە كە سیستەمی حوکمڕانی له سوریا لامەركەزی بێت و هەر ناوچەیەک تایبەتمەندییەکانی پارێزراو بێت.

كۆنفرانسەكە داوای كردوە، سامانی گشتی به یەکسانی لە نێوان هەموو هەرێمەکان دابەش بکرێت و  زمانی کوردی دوەم زمانی فەرمیی سووریا بێت و هەروەها  نوێنەرایەتیی کورد له هەموو دامودەزگا حکوومییەکاندا هەبێت.

هەروەك ئاماژە بەوەشدراوە كە سوریا لەسەر بنەمای دادپەروەری بنیاد بنرێتەوەو دۆخی ئابووریی ناوچه کوردییەکان باشتر بکرێت و بەعرەبکردنی ناوچەکه ڕابگیرێت و هەروەها بڕیارەکانی تەعریبی رژێمی پێشوو هەڵبوەشێندرێتەوه.

كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوا پێشی وایە دەبێت سوریا دەوڵەتێکی مەدەنی بێت و مافی هەموو پێکهاتەکان لەناو دەستوور جێگیر بکرێت و هەروەها یەكسانی نێوان ژن و پیاوان هەبێت.

  • شۆفێران ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌.. دره‌نگانى ئه‌مشه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان گونجاو نییه‌ بۆ هاتوچۆكردن

  • حەج‌و عومرەی كوردستان لەڕیكلامكردن بۆ جۆرێكی حەج ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە

  • به‌په‌له‌ هاوڵاتیانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • هاكان فیدان هێرشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌

  • شارەزایانی ئاو: بەنداوەکانی عێراق توانای عەمبارکردنی 100 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.. بەم دوو شەپۆلی بارانە 3.5 ملیار سێجا ئاو عەمبارکراوە

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

سەرەکی