2025-05-05 194 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی لە ئامێرەکانی هەڵبژاردنەکاندا ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئامانجیان نه‌هێشتنی ساخته‌كارییه‌.

حەسەن هادی ، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای  هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌5ی ئایاری 2025 ڕایگه‌یاند، "ئامێری ڕاگه‌یاندنی ئەنجامەکان چەندین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لەخۆدەگرێت، بە هەنگاوێک کاردەکات کە وای لێدەکات پشتی مۆر و لیبێڵی کاغەزەکە بناسێتەوە و جیاوازی بکات لە نێوان کاغەزەکانی نادروست و مۆرنەکراو". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سەرجەم ئەو ڕێوشوێنانە ئامانجیان نەهێشتنی ساختەکارییە و بە شەفافیەتێکی بەرز لەبەردەم هاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسیدا کاردەکەن، لەوانەش دەنگدەران، کاندیدەکان، میدیاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

بڕیاره‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ ئێستادا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌ و كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت، ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ببات.

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

سەرەکی