5   کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژی یەکشەممە 25ی ئایاردا، دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان و حزب و لایەنەکان دەکرێت بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.

پێشتر عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستەی کۆمسیاران بڕیاریداوە لە 25ی ئەم مانگەوە، لیستی کاندیدەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنی پەرلەمان وەربگرێت و رۆژی 24ی حوزەیران کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هاوپەیمانییەک، حزبێک یان کاندیدێکی سەربەخۆ، پێویستە لە ماوەی دیاریکراودا ناویان لە کۆمسیۆن تۆماربکەن.

ووتیشی، کۆمسیۆن بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە رێژەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تۆمارکردووە، بەتایبەتیش لە پارێزگاکانی بەغداد، نەینەوا و بەسرە.

لای خۆیەوە حوسام هیشام، نوێنەری بەشی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی عێراق ، داوایکرد لەو لایەنانەی کە دەیانەوێت بەشداریبکەن، لەو ماوەیەی کە کۆمسیۆن دیاریی کردووە، هەوڵی تۆمارکردنی ناویان بدەن

  • سودانی' پێویسەتە وڵاتانی هەرێمی لە گرنگی ئەو دوو ڕووبارە تێبگەن'

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

سەرەکی