5   کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە، لەشاری سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆنفڕانس دەبەستێت و بڕیارە ڕێكخەری گشتی هەڵبژێردرێت و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان گۆڕانكاریی تێدابكرێت.

شاخەوان رەئوف بەگ، وتەبێژی كۆنفڕانسی تەواوكاری بزوتنەوەی گۆڕانی باڵی کوردسات ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان كۆنفرانس دەبەستێت و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان گۆڕانكارییەكی كەمی تێدا كراوەو بەلامانەوە گرنگە كۆنفڕانسەكە سەركەوتو بێت.

ووتیشی: دەمانەوێت كۆنفڕانسەكە لە خزمەت گۆڕانخوازان و دەنگدەراندا بێت و بەلامانەوە گرنگە بچینە قۆناغێكی باشتر و گرنگتر و دەمانەوێت ڕێكخەری گشتی لەناو كۆنفڕاس هەڵبژێردرێت و هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی لەناو كۆنفڕاس لە بنەماكانی دیموكراسییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاندیدی ئێمە تەنها دانا ئەحمەد مەجیدەو دەمانەوێت ئەمڕۆ رێکخەر دیاری بکەین.

لەلایەکی دیکەوە عەبدوڵڵا چۆمانی وتەبێژی باڵی گۆڕانی گردی زەرگەتە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لەم کۆنفرانسەدا کوڕەکانی نەوشیروان ناویان وەکو ئەندامی کۆنفرانسی گۆڕان لە کۆمیسیۆن نییە و ناشتوانن بەشداریی کۆنفرانسی دامەزراندنی گۆڕان بکەن.

وتیشی"بەداخەوە ئێمە ئەمڕۆ بە دو ئاڕاستەو بە دو بەرنامەو بە دو لیستی سەركردایەتی جیاواز بەشدارین لە كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان.

وتیشی، ئێمە وەك خۆمان پارێزەرانی بەرەی دەستوری بزوتنەوەكەین. ئێمە دەمانەوێت رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرێن نەك لەناو كۆنفرانس، چونكە دواتر جڤاتی نیشتمانی دەتوانێت لێپرسینەوەیان لێ بكات. ئێمە رێكخەرمان هەیە بەڵام ئەوان كردویانە بە سەرۆك.

بەوتەی عەبدوڵڵا چۆمانی، لەو 63 كەسەی كە دەبنە ئەندامی جڤات، لەوانە رێكخەر دیاری دەكەن، بەڵام ئەوان لە ئێستادا كاندیدی دیاریكراویان بۆ رێكخەر نییە.

  • رۆیتەرز: شاندێکی پەیەدە بۆ دانوستان لەبارەی هەرێمێکی سەربەخۆ سەردانی دیمەشق دەکات

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

سەرەکی