2025-05-15 125 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

فەرماندەی گشتی هەسەدە دەربارەى  کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان ترەمپ و ئەحمەد شەرع لەسعودیە رایگەیاند، ئەو کۆبونەوانە بەدەرفەت دەزانین بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشبکەین بۆ قۆناغێکی نوێی گفتوگۆی بنیاتنەر و دەشڵێت، پێشوازى لەو کۆبونەوانە دەکەین.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاژانسی نۆڕس پرێس ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ شەرع ڕایگەیاند و جەختیکردەوە پابەندبونیان بەو ڕێککەوتنە دووپات دەکەنەوە کە لە 10ی ئاداردا لەگەڵ دیمەشق ئەنجامدراوە.

وتیشى،پێمان وایە هاوبەشییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتی دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی سەقامگیر و پارێزراو بۆ هەموو سورییەکان، هەروەها ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ هاوکاریکردنی هەموو لایەنەکان لەسەر ئەو بنەمایە.

وەک عەبدى دەڵێت،، پێشوازی لەو هەوڵانە دەکەین کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە سزاکانی سەر سوریا، چونکە ئەمە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلی سوریا کە زیاتر لە چواردە ساڵە بەردەوامە. کاتی ئەوە هاتووە ڕێگە خۆشبکرێ بۆ قۆناغێکی نوێی بوژانەوەی ئابوری و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بەهەموو سوریاوە بەتایبەتی باکورو ڕۆژهەڵات."

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

سەرەکی