2025-05-17 148 جار خوێنراوەتەوە

راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵ

دوای كۆتاییهاتنی لوتكەی عەرەبی راگەیەنراوی كۆتایی خوێنرایەوە و تێیدا جەخت كرایەوە لە رەتكردنەوەی راگواستنی خەڵكی غەززە.

وڵاتانی بەشدار لە 34ەمین لوتكەی عەرەبی لە بەغداد لە راگەیەنراوی كۆتایی لوتكەكەدا جەختیانكردەوە، راگواستنی گەلی فەلەستین لە كەرتی غەززە بەهەموو شێوەیەك رەتدەكەنەوە و پێویستە دەست بكرێتەوە بە گەڕاندنەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەززە و هانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەدەن فشارەكان زیاد بكەن بۆ راگرتنی خوێنڕشتن لە غەززە.

لەڕاگەیەندراوی کۆتایدا ئاماژەیان بەوەشكراوە، بەتوندی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا ئیدانە دەكەن و هیوادارن چارەسەرێكی سیاسی بۆ ئاڵۆزییەكانی سودانیش بدۆزرێتەوە، جەختیشیان كردوەتەوە، ئامانج لە بەڕێوەچوونی لوتكەی عەرەبی یەكخستنی هەوڵەكان و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی وڵاتانی عەرەبییە.

راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عەرەبی هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەن فشار بکات بۆ راگرتنی خوێنڕشتن لە غەززە

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

سەرەکی