2025-05-20 124 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سڕه‌ وه‌ڵامی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی دەداته‌وه‌ و ڕه‌تیكرده‌وه‌ ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ ڕوخاندنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی سه‌ر موڵكی گشتی و تایبه‌ت له‌ پارێزگاكه‌یدا.

ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره‌،وەک وەڵامێک بۆ سودانی دەڵێت" پارێزگار له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆیە فه‌رمانبه‌رێك نییه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی".

دەشڵێت"فەرمانەکانی ئەم دوایەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ڕێوشوێنه‌كانی ئێمه‌ سەبارەت بە نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی سه‌ر موڵكی تایبه‌ت له‌ پارێزگاكه‌ماندا پێشینه‌یه‌كی ترسناكه‌ و دژی مادده‌ی 154ی یاسای نه‌هێشتنی زیاده‌ڕه‌وییه‌ و هانی ئەو کەسانە دەدات دەستکراوەتر بن کە کاری زیادەڕەوی دەکەن لە سه‌ر موڵكە تایبه‌ت و گشتییەکان.

 پارێزگاری به‌سره‌ باسی لەوەکردووە، ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گیراوه‌ته‌ به‌ر، بەبڕیاری دادوەر دەکرێن و ده‌ستیشی لێهەڵناگرن و ناكه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌كه‌وه‌.

قسەکانی پارێزگاری بەسرە لەکاتێکدایە، محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی هه‌ژارو كه‌مده‌ستانی کردووە، هاوکات داوای له‌ناوبراو كردووه‌، هیچ خانوو و شوێنێکی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان نه‌ڕوخێندرێت كه‌ به‌شێوه‌ی ته‌جاوزات دروستكراون تا قه‌ره‌بووی گونجاویان ده‌دۆزرێته‌وه‌.

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

سەرەکی