2025-05-22 62 جار خوێنراوەتەوە

دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

ناوەندی هەواڵ

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە بڵاویکردەوە، 87 بارھەڵگر کە یارمەتی مرۆییان ھەڵگرتووە، دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان هاتوونەتە ناو غەززە.

ئیسماعیل سوابتە بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە بە بەمیدیا جیهانییەکانی ڕاگەیاندووە، دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، 87 بارھەڵگر کە یارمەتی مرۆییان ھەڵگرتووە، چوونەتە ناو غەززە.

بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ئاماژەی بەوەشداوە،  یارمەتییە مرۆییەکان لەچوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی فەڵەستینییەکان لەلایەن ژمارەیەک دامەزراوەی نێودەوڵەتیی و تایبەتەوە، دابین کراوە.

پێشتریش سوفیان قودە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، بڕیارەکانی حکومەتی ئیسرائیل لەبارەی ڕێگریگرتن لە بارهەڵگری هاوکارییەکان بۆ غەززە هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ بەردەوام بوونی شەڕ.

وتیشی: دەبێت ئیسرائیل واز لە برسیکردنی خەڵکی فەڵەستین بێنێت ونابێت ئیسرائیل برسیکردنی خەڵکی غەززە وەکو چەکێک لە دژیی هاوڵاتییان بە کاربێنێت.

سەرەتای مانگی ئاداری 2025، نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا بە ڕاگرتنی چوونە ناوەوەی سەرجەم هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بەهۆی ئەوەی بزووتنەوەی حەماس کێشەی بۆ ئاگربەستی نێوانیان دروستکردووە، ئەو بڕیارەش کاردانەوەی  وڵاتانی جیهانی بە دوای خۆیدا هێناو کۆشکی سپی پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیاری ڕاگرتنی هاوکارییەکانی غەززە ڕاگەیاند.

زۆربەی وڵاتانی دیکەش ئەو بڕیارەیان بە پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دانا و داوایانکرد بە زووترین کات ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بدرێت.

 

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی